سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسولی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تاووتوێ کران. هەروەها تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی مەعارج، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومەت. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم ئامادەی بوو جەخت لەسەر هاوبەشی و کاری پێکەوەییی بەردەوام و پەرەپێدانی هەماهەنگیی زیاتر لە سەرجەم […]
ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەت دەکاتەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگرێتە بەر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ بووەوە . لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی بە داتا و ژمارەی ورد لەسەر سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق خستەڕوو کە مانگی 11ی ساڵی 2024 ئەنجامدرا و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی […]
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هەردوو مووچەی مانگی یازدە و دوازدەی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات

*ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات بۆ ساڵی دارایيی داهاتوو، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، لە یاسای بودجەی فیدراڵ، بەپێی ڕێژەی 14% دەستنیشان بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 1/14، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پوختەی دۆخی دارایيی ساڵی 2025 کرا و بارودۆخی دارایيی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر كرد

ڕۆژی چوارشەممە 7 کانوونی دووەمی 2026، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتيی تورکیا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمریکی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمریکی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمهریکا و بەشدارییە ئابوورییەکان کرا. لە دیدارەکەدا دۆخی ناوچەکە و عێراق و تەواوبوونی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی […]
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆک وەزیران داوای کرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوە بچێت. سەرۆک وەزیران هیوای […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ڕێكکەوتنێکی هاوبەش لەمبارەیەوە بکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمدا، لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لە ڕووی داهات و خەرجییەکان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو کە لەلایەن وەزارەتی […]
ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

* ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. * ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات پەلە بکرێت له یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی […]