سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی نوێی گشتيی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زیاد عیسا ئەلبتارسە، کونسوڵی نوێی گشتيی شانشینی ئوردن له ههرێمى كوردستان كرد. لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەنديی لهمێژینەی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و بەردەواميی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، لەنێوان هەردوولادا جەختی لێ کرایەوە. هەر لە […]
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە سەردانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

سەردانی مێژووییی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن دامودەزگە فەرمییەکانی حکومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە. بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە تیتۆن میتڕا، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP) لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی ڕێکخراوی UNDP پشتیوانیی خۆی و ڕێکخراوەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان دەربڕی، ئامادەییی خۆیان نیشان دا بۆ ئەو کار و […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە. هەر لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦, د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا کرایەوە و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق تاووتوێ کران و جەخت لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ڕاگەیاندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، تایبەت بە بابەتی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شەراکەتی دەستووری و […]
ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات. ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک […]
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات نەک تەنیا مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵکوو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت

* ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد بە گوێرەی کۆنووسی هاوبەشی پەسەندکراو، کاری پێویست لەبارەی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدەن . * ڕێژەی 20% لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی ئۆتۆمبيل، بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای لاوان و وەرزشی شانشینی بەحرەین کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەیمەن موئەیەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای لاوان و وەرزشی شانشینی وڵاتی بەحرەین و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر جەختکردنەوە لە هەماهەنگی نێوانیان، هەروەها بیروڕا لەبارەی سوودوەرگرتن لە تواناکانی لاوان و جێپەنجەی کار و گرنگیدان بە بیرۆکەی لاوان […]