KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئابوری ئەمریکا دەکات

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-شاندێکی-باڵای-ئابوری-ئەمریکا-دەکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئابوری ئەمریکا دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ـی تشرینی دووەمـی٢٠٢٢، د.ئومێد صباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە خالید لوم، پاشکۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد.

‎لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بە گرنگەوە باسیان لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و تیشک خرایە سەر ئەو بەرەو پێشچوونانەی کە حکومەتی ھەرێم ھەنگاویناوە لە ڕووی بە سیستەمکردن و بە دیجیتاڵکردنی دامو دەزگاکانی حکومەت.
‎ ھەروەھا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەبارەی چەندین پرسی وەک سپیکردنەوەی پارەو رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ..

‎ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بەچارەسەر گەیاندنی ھەر کێشەو گرفتێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە رێگای گفتوگۆوە بە پێویست زانرا، پەیوەست بەو بابەتە تاوتوێی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا لە ئاییندەیەکی نزیک کرایەوە.
‎بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا تەوەرێکی جەختی لێکرایەوە.

‎لە دیدارەکەدا بەڕێز خالید لوم، ماڵئاوایی کردن و تەواوبوونی ئەرکەکەی بە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی ھەبوو بۆ ھەماھەنگی و پاڵپشتی لە ئەرک و کارەکانی لە ڕابردوودا ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێ دا

error: Content is protected !!
Scroll to Top