KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-شاندێکی-کۆمپانیای-hkn-دەکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کرد کە پێکھاتبوون لە ژەنەراڵ جای گارنەر، ژەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکا و ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای HKN و مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ناوبراو لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی د. کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت بەڕێوەچوو ، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کارو چاڵاکیەکانی کێڵگە نەوتیەکان ئاڵوگۆرکران.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە ڕێگای گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستور بەرز نرخێنرا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top