KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-شانشینی-ئوردن-لە-ھەرێمی-کوردستان-دەکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمجالی و شاندی یاوەری کرد.

 

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرایەوە، بەردەوامی پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی لە ھەموو بوارەکاندا بە جەختی لێکرایەوە.

 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوان ھەردوولا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top