KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی دەرچوانی خاوەن بڕوانامەی باڵا دەکات

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-نوێنەرانی-دەرچوانی-خاوەن-بڕوانامەی-باڵا-دەکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی دەرچوانی خاوەن بڕوانامەی باڵا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی١٠ـی٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە نوێنەرانی خاوەن بڕوانامەی باڵای (ماستەر و دکتۆرا) لە ھەرچوار پارێزگای (ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە)، بەئامادەبوونی د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجامەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و سیراج جیھاد، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بە وەکالەت.
دوای بەخێرھێنانی شاندی ناوبراو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ژمارە ١٧٠ـی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێ کرا سەبارەت بە دامەزراندنیان ، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لە دوای گەیشتنی پێشنیارەکانی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە تایبەت بە دەرچوانی خاوەن بڕوانامەی باڵاکان و فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەو پێشنیارانە ئارستەی ھەردوو نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کراوەو ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون کرا .
لای خۆیانەوە نوێنەرانی خاوەن بڕوانامەی باڵا، خۆشحاڵبوون کە بۆ چەندەمین جار لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیان لێدەکرێ و لە نزیکەوە گوێ لە داخوازی و داواکاریەکانیان دەگیرێت و ئاماژەیان بە بەردەوامی ئەو ھەماھەنگییە ھەمیشەییە دا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top