KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەولێر دەکات

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-کونسوڵی-گشتی-کۆریای-باشور-لە-ھەولێر-دەکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ١٠ـی٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی ڕۆلی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزەو خزمەتگوزاری
کرایەوە، چارەسەرکردنی پرسە پەیوەندیدارەکان و بە ئەلیکترۆنی کردنی سێکتەرە جیاوازەکان و بواری پیشەسازی و ئەزموونی کۆریای باشور تاووتوێ کران.

لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوندیەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆریای باشور و ڕۆڵی بەرچاویان لە ھاوکاری و پاڵپشتیی حکومەتی ھەرێم کرایەوە ، لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشور ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سێکتەری پەروەردەدا چەند پڕۆژەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن.

error: Content is protected !!
Scroll to Top