سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی […]
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٨، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. لە خودای مەزن و میهرەبان نزاکارین کە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت. ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2026/6/16
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتیی باڵیۆز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە جۆشوا هاریس، هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و جەنەراڵ کێڤن لامبێرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا […]
سەرۆکی حکومەت سەردانی سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژمارهيهك له پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاشتی و […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ، بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەتان،خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین-م بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری کرد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (حوسێن محەممەد بەهائەددین)ی باوکی. سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی؛ بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خواست و مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە .میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی […]