سەرۆکی حکومەت؛ گەنجانی کوردستان دواڕۆژی وڵاتەكەمانن و ڕۆڵی کارایان هەیە لە دروستكردنی ئاییندەیەکی باشتر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ناوەندی گەنجان Youth Hub – ی کردەوە کە گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و جیهان و لە لایەن کوردستان فاوندەیشنـەوە دروستکراوە و بەڕێوە دەبرێت.سەرۆکی حکومەت بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوەندەکەی بەسەر کردەوە کە تایبەتن بە چالاکییە ڕۆشنبیریی ، ڕاگەیاندن، […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سهرۆكی حکومەت پێشوازیی له جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

ئهمڕۆ یەکشەممە 6/7 ، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد. لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا. […]
سهرۆكی حکومەت پێشوازیی له باڵيۆزى توركيا دەکات

ئهمڕۆ پێنجشەممە 6/4، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد. لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانی گرنگ […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. لە بەشێکی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کرد. لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشت . […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/26 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتیی سووریا و پرسی كورد لهو وڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت […]
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن. ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی […]