پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان. بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (سەردەشت شێخ محەممەد)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان کازم شانەدەری

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کازم مستەفا ئۆمەر، ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و بەشداریی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانم بیست . کازم شانەدەری ، خەباتکارێکی دێرین و تێکۆشەرێکی قارەمان و ناسراوی کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی […]
بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا پێشمەرگەیێ دێرینێ هەردوو شۆرەشێن ئەیلوول و گولانێ (عەبدولرەحمان پێداوی )، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا وان یا بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن، گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵێت وی ببەخشیت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ […]
سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتیی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتیی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و کۆچ و پەنابەران. شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی […]
سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ و […]
سەرۆکی حکومەت پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل)ی لە هەولێر كردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل)ی لە قەزای عەنکاوە كردەوە. لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆكی حكومەت لە نزیكەوە بەشەكانی پاركەكەی بەسەر كردەوە كە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2024 بەردی بناخەی دانرا و بە كەمتر لە ساڵێك تەواو كرا. ئەم پاركە بە ڕووبەری 60 هەزار مەتر دووجا دروست كراوە، ڕێڕەوێكی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە. باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکومەت و سەرکردایەتی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی دانا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر دانا.لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، سەرۆکی حکومەت وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕوانگەی هەستكردنیان بەوەی هەولێر و كوردستان پێویستیی بە هێمایەكی ئایینیی دیار و مەزن هەیە كە ڕەنگدانەوەی خوداناسی و مرۆڤدۆستیی گەلەكەمان بێت، بۆیە بیرۆكەی دروستكردنی […]
بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا پێشمەرگەیێ دێرین لیوا تەحسین کەمەکی، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا وان یا خەباتکار دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵێت وی ببەخشیت.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سوپاس و پێزانینێکی زۆرم بۆ خەڵکی خۆشەویست و جوامێر و مرۆڤدۆستی پارێزگەی هەڵەبجە و هەورامان هەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەوڵێکی بێوچان و کۆششێکی بێوێنەیان کرد لە دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارێکی جوانەمەرگی خەڵکی کەربەلا بە ناوی ڕوقیە، کە ئەمەش هەرگیز نامۆ نییە بە کولتووری مرۆڤدۆستی و بەخشندەییی خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی دەستخۆشی لە پارێزگاری هەڵەبجە […]