سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد. لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە. وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا، […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەرەنسای کرد بۆ ڕۆڵ و کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستايهتی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا […]
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت. یەکەم؛ نرخی بەنزینی نۆرمالی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی […]
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسوڵی گشتیی چین دەکات

پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له لیو جون، كونسوڵى گشتيى کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە. بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ […]
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى گشتیی بهريتانيا دەکات

ئهمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيى شانشینی یەکگرتوو له ههرێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سهرۆكی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی […]
سەرۆکی حکومەت: حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان)ی كردەوە کە ئاوی خواردنەوە بۆ 53 گوندی سنووری قەزاکانی مێرگەسۆر و خەلیفان و ئاکرێ دابین دەکات . سەرۆکی حکومەت دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پڕۆژەکە ، لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لەو پڕۆژانەی کە حكومەتی هەرێم لە بواری گەیاندنی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و لهلايهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا. سهرۆكی حکومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی […]