Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، هاوسەری شەهید مەهدی خۆشناو ، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. ‎مەسرور بارزانی‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان

ئەمڕۆ لە سی و هەشتەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەکەینەوە کە لە دواقۆناخی ئەم شاڵاوە دڕندانە و جێنۆسایدەدا، ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەڤەری بادیناندا، شەهید و بێسەروشوێن کرد، هەروەها سەدان گوند و دێهاتیشی وێران کرد کە سەرەنجام بووە هۆی […]

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان. مه‌سرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان2026/8/25

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان […]

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان. پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان.سەرۆک بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، […]

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات

ئەمڕۆ سێشەمممە 8/18 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت . لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و گوتی ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک […]

سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان […]

سەرۆکی حکومەت: ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند “بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتیی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنیی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج". لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، "بەتوندترین شێوە، […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینیی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانی‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازى ( نەهلا ڕەئوف) هەڤژینا فەرماندەیێ تێکۆشەرێ کوردستانێ خودێ ژێ ڕازى مستەفا نێروەیی، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵبات و کەسوکارێ وێ یێن بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن، گیانێ وێ ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەمیا ببەخشیت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ […]