Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتیی خانووبەرە دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە،9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگەی نيّودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە. لە پێشانگاکەدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە 12وڵاتەوە بەشدارییان کردووە.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی […]

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوايی شێخ عەبدولواحید ئيبراهيم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براى گەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی. […]

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/7، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مێدالیی بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانی‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت گەیشتە ئەبوزەبی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنیشینی عەرەبی یەکگرتوو. بڕیارە سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆببێتەوە.

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/1، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادە بوو ، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستی […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز غیبتەی مار لویس ساکۆ ، کاردینالی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی فەخریی کەنیسەی کلدانی؛ بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (لازار ساکۆ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان