سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گۆڕینی 10 بەرزەکەرەوە (مەسعەد) دەخاتە کەمکردنەوەی ئاشکراوە

فەرمانگەی یاسایی (بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان) لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتتان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان بە مەبەستی گۆڕینی (لێکردنەوە و دانان) بۆ (10) دە بەرزکەرەوە (مەسعەد)ـی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی (نازستی)/ هەولێر؛ پێویستە لە کاتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان زۆر بە وردی ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکان بکەن کە لە دوای ئامادەکردنی ئۆفەرەکان و گەڕانەوەیان لە زەرفێکی داخراوی مۆرکراودا […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە کارگێڕییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری ئیدارەکە کۆبووەوە. لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداری و کارگێریەکانی سنوورەکە […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە. لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە و ڕایگەیاند؛ پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا. هەروەها بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە ئابوورییەکانی هەرێم و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان […]
ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

*سەرۆک وەزیران: پێشوازی لە دەسپێشخەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی شەڕ و پشتیوانی هەوڵەکانی دەکەین لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، […]
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری دەبێت و نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک

سەرۆک وەزیران: * لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان سەبارەت بە مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و هیوادارین دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات. ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی […]
ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کو ڕو کچی شەهیدان و زیندانیيانی سیاسی دەدات ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرەتا […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆلف کیستۆن کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان و کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا و کەرتی وزە ئاڵوگۆڕ کران. هەروەها باس لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا کرا و […]
ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامەکانی سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و واژۆکردنی هەردوو ڕێککەوتننامەکەی بواری وزە تاوتوێ دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە هەڵوێستی ئەمەریکا دەکات و پێزانینی هەیە بۆ پشتیوانیەکەی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و زامنکردنی پیادەکردنی دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی سەرەکی و کارنامەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی فەرمی شاندی […]