KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-وەزیری-پەروەردە-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی٦ـی٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن ئالان حەمەسەعید سالح ، وەزیری پەروەردە، و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پەروەردە بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد، و باسی لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتەکەی کرد، ھەروەھا باسی لە سیستەمی E-parwarda کرد ، کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ڕۆتین لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم و پێویستیەکانی وەزارەتەکەی و کێشە گیروگرفتەکانی نێو وەزارەتەکەیانی خستەڕوو.

پاشان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، بە بایەخەوە باسی گرنگی وەزارەتەکە و کەرتەکەی کرد ، ئاماژەی بە ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە کرد ، داواشی لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە کرد ، کە تەواوی دەسەڵاتی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێنماییە بەرکارەکان بەکاربھێنن لە پێناو بنبڕکردنی ڕۆتین و خێراترکردنی مامەڵەی ھاووڵاتی و فەرمانبەر و مامۆستایان لە دام و دەزگاکاندا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵوێستە لەسەر کارەکانی ڕابردووی وەزارەتی پەروەردەو دانانی پلانێک بۆ داھاتوو کرا. ئامادەیی و پاڵپشتی بۆ پرسی پڕۆگرامی خوێندن و بەھەند وەرگرتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەمی بە گرنگ زانرا ، گرنگیدانی تەواو بە پرسی ئەزموونەکان و پرسی سەرپەرشتیارانی پەروەردە و ئاگاداربوون لە گرفتەکانیان و چارەسەکردنییان، و باس لە ھەڵسەنگاندنی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دانانی ڕێگا چارەیەک بۆ کاریگەرییەکانی کران.

لەبەرچاوگرتنی ژیانی پێکەوەژیانی ھەمیشەیی ئاشتیانەی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی پەروەردەدا، و ھەر لەو ڕوانگەیەوە تیشک خرایە سەر خوێندنی تورکمانی و سریانی و گیر وگرفتەکانیان و بەچارەسەر گەیاندنی گرفتەکانییان ، و پرسی قوتابخانە سوریەکان و بەھاناوەچوونیان و باسکردنی ڕۆلی ئەم بەھەناوەچوونەی لە ئاستی پەروەردە و بە بایەخ سەیرکردنی ئەم پرسە لە ئاستی نێودەولەتی بەرز نرخێنرا .

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، ئاماژەی دا بە دابینکردنی سووتەمەنی(نەوت) بۆ قوتابخانەکان پێش ھاتنی وەرزی زستان، و پێداچوونەوە بە ڕێنمایی ئەزموونەکان و دانانی میکانیزم و ڕێنمایی نوێ و باشتر، کە بگونجێت لەگەڵ ئێستای پرۆسەی خوێندن، دروستکردنی تیمێکی لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردەو چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان بە پێویست زانرا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top