Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لیوا دڵشاد یوسف، سوپاس و پێزانینی […]

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازى ( نەهلا ڕەئوف) هەڤژینا فەرماندەیێ تێکۆشەرێ کوردستانێ خودێ ژێ ڕازى مستەفا نێروەیی، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵبات و کەسوکارێ وێ یێن بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن، گیانێ وێ ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەمیا ببەخشیت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینیی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانی‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت: تێوه‌گلانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌ ڕەت دەکەینەوە… عێراقی “فیدراڵ” هێشتا بە عەقلیيەتێکی مەرکەزی بەڕێوەدەچێت

کەناڵی ئاسمانیی جەزیرە لە ڕێگەی بەرنامەی (المقابلة)ـەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس عەلی زەفیرییەوە پێشکەش دەکرێت، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەنجام دا، کە تێیدا باسی کۆمەڵێک دۆسێی کرد. چاوپێکەوتنەکە بە باسی ژیانی کەسییەوە دەستیپێکرد، پاشان ئالانگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان باس کرا و، هەڵوێستی هەرێم بەرانبەر بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دواتر باسەکە درێژەی […]

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هیوادارم پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان،لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن […]

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی هونەرمەند و شانۆکاری کورد موزەفەر شافعی. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد […]

سەرۆكی حكومەت: داوا لە حكومەتی فیدرالی دەكەم کە هاریكار بن بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میر و بابەشێخی ئێزیدیان و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و کۆمەڵکوژیی شنگال بەڕێوە چوو.  لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد  کە لە ژێر […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان […]

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لیو جون، كونسوڵى گشتيى ‌کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە. بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ […]