KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەترێرك مارلویس رۆفائیلی یەكەم سەردانی بارەگای حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لە سیدنی

لە ئۆفیسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سیدنی ، هەڤال دەسكو سیان نۆێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا ، پێشوازی لە بەرێز پەترێرك مارلویس رۆفائیلی یەكەم ساكۆ پەترێركی بابل لەسەر هەموو كلدانەكانی جیهان كرد هاورێ لەگەل وەفدێكێكی بالا كە پێكهاتبوو لە بەرێزان مەتران جبرائیل كەساب سەرۆكی ئوسقوفە كلدانەكانی ئوسترالیا، مەتران شلیمون وردونی یاریدەدەری پەترێرك ، مەتران رەبان القس مەترانی ئامێدی ، مەتران میخائیل المقدسی مەترانی


القوش ، مەتران ئەمیل نونا سەرۆكی ئیسقوفەكانی كلدانی موسل و قەشە سەگڤان یۆنان سكرتێری تایبەتی جەنابی پەترێرك ، وهەروەها سەمیر یوسف بالیۆزی گەلی ئوسترالیا لە دیدارەكەدا ئامادە بوو.

نوێنەری حكومەتی هەرێم پوختەیەكی سەبارەت بە بارودۆخی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و رەوشی خوشك و برا مەسیحیەكانی هەرێمی كوردستان خستەڕوو. هەروا گووتی ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەم سەردانەتان بۆ ئۆفیسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سیدنی.

لە بەرامبەردا پەترێرك سوپاسی گەرمی هەڤال دەسكۆ سیانی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان كرا هەروەها باری هێمن وئاسایشی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاندو ئومێدی خواست كە ئاشتی و لێك تێگەیشتن وخۆشەویستی سەرتاپای عیراق بگرێتەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top