پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون . پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستی پێشکەشی برینداران بکەن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری سۆران حاجی کەریم سەرانەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)، لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەردخان، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم. حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا. سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی […]
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون. سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان. […]
سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم، وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد. هەروەها بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان […]
پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا سەر ساڵا ئێزیدییان

ب هەلکەفتا سەرساڵا ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. هیڤیدارم د سەقایەکێ ئاشتی و تەناهیێ دا ڤێ جەژنێ ببورینن. ب ڤێ هەلکەفتێ دووپاتیێ ل پشتەڤانییا حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل ماف و داخوازییێن خوشک و برایێن ئێزیدی دکەینەڤە. سەرساڵا ئێزیدییان پیرۆز بیت و هەر د خۆشی و شادیێ […]
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال

شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، یەکێک لە دڕندانەترین شاڵاوەکانی پاکتاوی نەژادی و جێنۆساید بوون کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام درا و بووە هۆی بێسەروشوێن بوون و شەهیدکردنی هەزاران خەڵکی بێتاوانی کوردستان و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان. ئەم جێنۆساید و کۆمەڵکوژیيانەی بەرانبەر خەڵکی کوردستان کران، پێویستە هەمیشە لە یادماندا بمێنن و […]
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانەکان لە جیهان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان. بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین. هەرێمی کوردستان، شانازی […]
سەرۆکی حکومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 4/10 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وهيسى ئاخر سهعيد شێروانی کرد کە لە هێرشی مووشهكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران شەهید بوو. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەهید کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.