Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت. سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە . له‌ کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دەربڕینی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکومەتەکەی لە پێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە، […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەک دامەزراوەیەکی گرنگی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى كۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكاريى و هائاهەنگی نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان کرا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکابوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستی فیدراڵ لێ […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.لە بەشێکی […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووه‌وه

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا. لە بەشێکی […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور .لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات

ئەمرۆ دووشەممە 5/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی کەناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق ، بە تایبەتی نەجەف لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی. پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی […]

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: لە خۆشی و ناخۆشیدا ئێمە لە خزمەتكردنی خەڵکی کوردستان ناوەستین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی لە شاری سۆران کردەوە.دوای کردنەوەی پڕۆژەکە ، سەرۆکی حکومەت وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەمە قۆناخێكە و قۆناخەكانی تریشی بەدوادا دێت بۆ تەواوكردنی ئەم پرۆژەیە كە دووساید و بەیەكەوەبەستنی ڕێگەكانە. پرۆژەی گەورەتریشمان لەبەر دەستە […]