Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا  لە هەولێر کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی ئاندۆر بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. وێرای جەخت کردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەر دوو حکومەتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، لە دوا دیداری ماڵاواییی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە ئەرکەکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی ناوبراوی کرد لە […]

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە کۆنووسی هاوبەشی هەردوو دەستەی گومرگی فیدڕاڵ و هەرێم دەکات بۆ یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندی دەستووریی و قانونی نێوان دامەزراوە فیدڕاڵیيەکان و هەرێمی کوردستان

*ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی پێنجسەد هەزار دینار پەسەند کرد* ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان […]

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە پەیوەندی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم وەرگرتنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان

*ئەنجومەنی وەزیران پێداگیری لە مافی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی شایستە و یاسایی خۆی لە خەرجییە حاکیمەکان دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی تاوتوێ کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی […]

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هاوئاهەنگیی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ پەسەند دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات لە نزیکترین دەرفەتدا، ئەنجومەنی وەزاریی فیدڕاڵ بۆ کاروباری ئابووریی، ئەو لەیەکترتێگەیشتنە بەراییە پەسەند بکات کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لەنێوان هەر دوو لا تايبەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا واژۆ کراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 ، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا کرایەوە و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی دووشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کران. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزترکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی ئەڵمانیا لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە. هەر لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ” کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە کریستۆفەر سپێنسەر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێپێدراوی کۆمپانیای DNO و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان و کار و چالاکیی کێڵگە نەوتییەکان و ئاستی بەرهەمێنان و گفتوگۆ و دوا پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تاووتوێ کران.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگيی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی فەرەنسا لە بوارە جیا جیاکاندا کرایەوە. هەروه‌ها دوایین گۆڕانکاریيەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان […]