پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و بەردوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کرا. هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، […]
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتەوە لەبارەی (هەژماری من)

سێ ساڵ لەمەوبەر، بەڵێنمان دا کە لە ڕێگەی دەستپێشخەریی (هەژماری من) ەوە، دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە شێوازی نەختینەییەوە بگوازینەوە بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان. خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم، ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاووڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکومەتی هەرێمدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن. (هەژماری من) […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی و هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان […]
پهیامی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ساڵیادی ههڵگیرسانى شۆڕشی مهزنی ئهیلوول

لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول، بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی […]
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانی دەکات

پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد. لە کۆبوونەوەدا کە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و […]
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ناوی شاندەکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان . هەروەها هاوبۆچوون بوون لەسەر پەرەپێدانیی زیاتری هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ […]
بەهینامەیەک ژ سهرۆکێ حکومەتا ههرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مهروان تهحسین بهگ) بەهی و سهرەخۆشیێ ل ڕێزدار میر حازم تهحسین بهگ، میرێ ئێزدییان و گشت ماڵباتا خودێ ژێ ڕازی دکهم و ههڤخهمێ وانم. خودایێ مهزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکهت و سهبر و ههدارێ ب هەمیا ببەخشیت. مەسرور بارزانی سهرۆکێ حکومەتا ههرێما کوردستانێ