ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە

* ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لەسەر بنەمای دەستوور دابڕێژرێت و پشک و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕوون و دادپەروەرانە جێگیر بکرێت. * ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2027-2026 تاوتوێ کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شتێفان وێندت، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێرای بەخێرهێنانی ناوبراو، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەیدا لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست. هەر لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و […]
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو و پەرلەمانتارانی یەکگرتوو پێشوازییان لێ کرا و دواتر شاندەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی […]
شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆ بووەوە

لە درێژەی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، شاندەکە لە شاری هەولێر، لە مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو، سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتووی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دواپێشهات و گفتوگۆکان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ کران. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، […]
ڕاگەیەندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ، 12ی ئەیلوولی 2026، لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی […]
ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان

*ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 ئامادە بکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە،29ی تەممووزی 2026، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران […]
ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد هەموو ڕێکار و هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کێشەی کەمی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی

* ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان. ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تەممووزی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ئاسایش، خزمەتگوزاری و کاروباری پەیوەست بە ئەرکی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، لە دوادیداری ماڵاواییی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ئەرکەکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی ناوبراوی کرد کە لە ڕابردوودا کار و […]
ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

هێرشە بێپاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات و داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان2026/7/17
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان بەڕێزان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ […]