Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مێدالیی بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانی‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/1، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادە بوو ، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستی […]

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت گەیشتە ئەبوزەبی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنیشینی عەرەبی یەکگرتوو. بڕیارە سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆببێتەوە.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز غیبتەی مار لویس ساکۆ ، کاردینالی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی فەخریی کەنیسەی کلدانی؛ بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (لازار ساکۆ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لیو جون، كونسوڵى گشتيى ‌کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە. بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ […]

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سه‌رۆكی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، لە دوادیداری ماڵاواییی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ئەرکەکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی ناوبراوی کرد کە لە ڕابردوودا کار و […]