KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازیی-لە-هادی-عامری-سەرۆکی-هاوپەیمانی-فەتح-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 14 ی ئاب مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.
سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پالپشتیی حکومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top