KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا

یاریگەی-تۆپی-پێی-دینارتە-بە-گوژمەی-300-ملیۆن-دینار-تەواو-كرا

یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا

یاریگەی تۆپی پێی 11 یاریزانی لە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاكرێ تەواو كرا و 300 ملیۆن دیناری تێچووە؛ واش بڕیارە یاریگەكە یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی تێدا بەڕێوە بچێت.
ڕزگار جەرجیس، وەرزشوانێكی دەڤەرەكەیە و گوتی: “سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەم كابینەیەدا بەردەوام گرنگی بە وەرزش داوە، ئەم یاریگەیەش لەو چوارچێوەیەدایە و دڵخۆشی كردووین.”
سەربەست عەبۆ، وەرزشوانێكی دیكەیە و دەڵێت:”پێشتر لە دینارتە یاریگەیەكی ئاوا پێشكەوتوومان نەبووه‌، ناچار بووین یاریگەی ناوچەكانی دەوروبەر بەكار بهێنین، بەڵام لە ئێستاوە سوود لەو یاریگەیە دەبینین و خولەكان لێرەش بەڕێوە دەچن.”
برەودان بە یاریگە گەورە و بچووكەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە بەرنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەم، كە لەو ڕێگەیەوە لاوان لە چالاكیی وەرزشی سوودمەند دەبن و لەلایەكی دیكەش ژێرخانی گەشەپێدانی توانای وەرزشیی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top