KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

گەورەترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی هەرێمەکان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

گەورەترین-پاڵەوانێتیی-تۆپی-پێی-هەرێمەکان-لە-کوردستان-بەڕێوە-دەچێت

گەورەترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی هەرێمەکان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) پاڵەوانێتیی تۆپی پێی بۆ هەرێمەکان (کۆنیفا) لە کوردستان بەڕێوە دەچێت؛ کە تێیدا لە یاریگەکانی کوردستان، ١٦ هەڵبژاردەی هەرێمەکان لەسەر ئاستی جیهان ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

تاریق عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوە کرد: “سەرجەم یارییەکان لە یاریگەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکرێن و هەوڵ دەدەین بەشێک لە یارییەکانیش ببەینە یاریگەکانی ئیدارەی سۆران و زاخۆ.”

بۆ دووەم جارە پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت و بۆ یەکەم جاریشە پاڵەوانێتییەکە لە ژێر ناوی (کۆنیفا) بەڕێوە دەچێت؛ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئاسانکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دەکات.

پێشتر هەڵبژاردەی کوردستان، دوو جار بەشداریی لە پاڵەوانێتیی جامی کۆنیفا کردووە و جارێکیش بووەتە پاڵەوانی خولەکە.

پاڵەوانێتیی کۆنیفا دەبێتە هۆی زیندووکردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان و لەوبارەیەوە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گوتی: “بە میکانیزمێکی نوێ ستافی هەڵبژاردەی کوردستان دەستنیشان دەکەینەوە.”

کۆنیفا، پاڵەوانێتییەکی جیهانییە، بۆ ئەو هەرێمانەی کە لە وڵاتانی فیدڕاڵیدا خاوەنی هەرێمی سەربەخۆن؛ ٣٨ هەرێم لە سەرانسەری جیهان تێیدا ئەندامن.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top