KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

کابینەی نۆیەم بە ئاسانکاری لە دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان پشتیوانیی ئازادیی ئایینی کردووە

کابینەی-نۆیەم-بە-ئاسانکاری-لە-دروستکردنی-مزگەوت-و-پەرستگەکان-پشتیوانیی-ئازادیی-ئایینی-کردووە

کابینەی نۆیەم بە ئاسانکاری لە دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان پشتیوانیی ئازادیی ئایینی کردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە ئازادییە ئایینیەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بەو لایەن و خێرخوازانە کردووە کە مزگەوت و پەرستگە ئایینیەکانیان دروست کردووە.

نەبەز ئیسماعیل کەمال، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان لە کوردستان، پەیوەندی بەو ئاسانکارییانەوە هەیە کە حکومەت لە ئاستی جیاجیادا پێشکەشی دەکات و زەمینەی بۆ خۆش دەکات”.

گوتیشی: “حکومەت سەداسەد زەوی بۆ پرۆژەکانی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و فێرگە ئایینییەکان دابین دەکات و لە بەرانبەردا هیچ بڕەپارەیەک وەرناگرێت. کە لەوانەیە نرخی هەر زەوییەک چەندبەرابەری نرخی تێچووی دروستکردنەکە بێت؛ لەلایەکی ترەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ژینگە دابین دەکات، جگە لە دامەزراندنی مامۆستای ئایینی و خزمەتگوزار لەلایەن حکومەتەوە بۆ مزگەوتەکان کە لە بەڕێوەبردنییان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن”.

گوتیشی: ” ئاسانکاریی یاسایی و ئیداری لە مامەڵەی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و پەرستگە ئایینییەکانی دیکە لەناو دامودەزگاکاندا دەکرێت، جگە ئاسانکاری لە داشکاندن و مامەڵەکردن لە هێنانی کەلوپەل و کەرەستەکان لە دەروازە سنوورییەکان بۆ مەبەستی دروستکردنیان”.

بەپێی دوازانیاریی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ٤٠٨ مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون، کە بە هۆی زەمینەخۆشکردنی حکومەتەوە هاتووەتە ئاراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top