KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ڕێگە و پردی هەڵەبجە-تووەقوت- قلیجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕێگە-و-پردی-هەڵەبجە-تووەقوت-قلیجە-دەچێتە-بواری-جێبەجێکردنەوە

ڕێگە و پردی هەڵەبجە-تووەقوت- قلیجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەردی بناغەی ڕێگە و پردی هەڵەبجە-تووەقوت- قلیجە دانرا و پرۆژەکەش دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

ئەو پرۆژە ستراتیژییە؛ بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە و ڕێگەکەیان کورت دەکاتەوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: “پرۆژەکە زیاتر لە ٣١ ملیار دیناری تێدەچێت، لە دوو ساڵدا دەبێ تەواو بکرێت؛ پردەکە بۆ ئاسانکاریی بازرگانی و جووڵەی ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت”.

پردە ستراتیجییەکە ٣٦٠ مەتر دەبێت و ٢٧ کیلۆمەتری ڕێگەکە قیرتاو دەکرێت؛ ئەوەش لەلایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن”.

ئەو پرۆژەیە، جگە لە لایەنی گواستنەوە و بازرگانی، سوودێکی گرنگیش بە لایەنی گەشتیاریی هەڵەبجە و گەرمیان دەگەیەنێت.

ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەڵەبجەی کرد و کۆمەڵێک پرۆژە و دەستکەوتی بۆ پارێزگاکە ڕاگەیاند، لەوانەش:

١- پەلە بکرێت لە ڕێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ.
٢-دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم. 
٣- دەست بکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە. 
٤-دەستنیشانکردنی ڕێژەیەک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.
٥-تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شارەکە.
٦- وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە بکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top