KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ڕێنماییی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی بەركار بوو

ڕێنماییی-تایبەت-بە-تەندروستی-و-سەلامەتیی-پیشەیی-بەركار-بوو

ڕێنماییی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی بەركار بوو

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێنمایی ژمارە 11ی ساڵی 2023ی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە (12) ماددەدا دەركردووە و لە ژمارەی (314)ـی وەقایعی كوردستان بڵاو بووەتەوە.
ڕێنماییەكە لەسەر بنەمای پاراستنی پیشەیی و پێویستییەكانی بواری تەندروستیی پیشەیی هاتووەتە كایەوە و ئامانجییەتی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی بپارێزێت.
لە ماددەی سێیەمی پرۆژەكەدا هاتووە لیژنەی پشكنینی كار هەڵدەستێت بە چەسپاندنی تێبینییەكانی لەسەر ئاستی پێویستییەكانی كار و ئەوەی تایبەتە بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە ڕاپۆرتەكانی سەردانی پشكنین بۆ پرۆژەكان؛ لیژنەی پشكنین بەرپرسە لە دیاریكردنی كەمتەرخەمی لە بوونی پێویستییەكانی كار و پشتگوێخستنی پابەندییان لە جێبەجێكردنی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە پرۆژەكاندا.
لە بەشێكی دیكەی ڕێنماییەكەدا، ئەو دەسەڵاتە بە وەزیر دەبەخشێت بڕیاری داخستنی شوێنی كار، یان ڕاگرتنی كاركردنی ئامێرێك یان زیاتر بدات لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی پشكنین لە كاتی پابەندنەبوونی خاوەنكار بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و سەلامەتیی پیشەیی لە شوێنی كارەكە تا ئەو كاتەی هۆكاری داخستنەكە لادەچێت. ئەو كرێكارانەشی بەو هۆیەوە لە كار وەستاون، مافی وەرگرتنی تەواوی مووچەكانیان هەیە لە ماوەی ڕاگرتنی كارەكەدا.
لە ڕێنماییەكەدا سەرجەم ڕێكار و بنەماكانی دابینكردن و پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی كرێكاران ئاماژەی پێ دراوە و ماف و ئەركی كرێكاران و خاوەنكاران لەم ڕووەوە دەستنیشان كراون، ئەوەش بە پێی قەبارەی كارگەكان و ژمارەی ئەو كرێكارانەی تێیدا كار دەكەن.
لایەنێكی گرنگی ئەو ڕێنماییە پێوانەكردن و هەڵسەنگاندنی ژینگەییە لە شوێنی كاردا، تاكوو هیچ مەترسییەك لەسەر تەندروستیی كرێكاران دروست نەبێت و لە ئەگەری دروستبوونی گرفتی تەندروستییدا، مافەكانیان پارێزراو بێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای یاسای كار، هەوڵی داوە ماف و پێویستییەكانی كرێكاران و پیشەوەران بپارێزێت و بەردەوامیش كاری بۆ دەكات.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى ڕێنماييه‌كان، سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ (ڕێنماييه‌كان)

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top