KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک-لە-سەرۆکایەتی-دیوانی-ئەنجوومەنی-وەزیرانی-هەرێمی-کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە.
لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو.

 

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٤/٤

error: Content is protected !!
Scroll to Top