KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە

پەیامی-پیرۆزبایی-حکومەتی-ھەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-ھاتنی-مانگی-رەمەزانەوە

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.
گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.
لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و نوێژ و رۆژو و عیبادەتی ھەموولایەکیش قبوڵ بفەرموێت.

‎د.جوتیار عادل
‎وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
‎٢ی نیسانی ٢٠٢٢

error: Content is protected !!
Scroll to Top