KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنى پیرۆزی ڕەمەزان

پەیامی-پیرۆزبایی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بەبۆنەی-جەژنى-پیرۆزی-ڕەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنى پیرۆزی ڕەمەزان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانان بە گشتى و هاونیشتمانیانى کوردستان بە تایبەتى دەکەین و هیوادارین ڕۆژوو و نزاى ئەم مانگە پیرۆزەیان قبوڵ بێت و خۆیان و کەسوکار و نیشتمانەکەشمان ئاوەدان و پارێزراوتر بێت.
گەلى کوردستان لە ڕووى ئایینى و نەتەوەییەوە هەمیشە پەیڕەوانى جیاوازى تێدا ژیاوە و یەکێک لە بنەما بەهێزەکانى پێکەوەژیانى ئاشیتییانەى کوردستانیان هەر لەم ئیمان و تاعەتەوە هەڵقوڵاوە کە خەڵکى پەیڕەوى دەکەن و لە دڵ و ڕۆحیاندا ڕەنگى داکوتاوە.
بە دڵخۆشییەوە لەم مانگە پیرۆزەدا و بە پێى ئەو پلان و ڕێکارانەى کە گیرابوونە بەر، وەک هەمیشە حکومەت هەوڵى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى و ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێرى نرخەکانى کرد و ئەمەش واى کرد کە ڕۆژووگرانى بەڕێز بە هێورییەوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێ بکەن.

د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
١ ئایاری ٢٠٢٢

error: Content is protected !!
Scroll to Top