KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

پەیامی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بەبۆنەی-ساڵیادی-دامەزراندنی-یەکێتیی-مامۆستایانی-کوردستان

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.

مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و‌ پێشكه‌وتووەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن‌، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه‌ سه‌ره‌ڕای دۆخه ناله‌بار و سەختەکاندا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

error: Content is protected !!
Scroll to Top