KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوورییەوە (ئەکیتۆ)

پەیامی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-سەری-ساڵی-بابلی-ئاشوورییەوە-(ئەکیتۆ)

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوورییەوە (ئەکیتۆ)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

لەم بۆنەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کاریش دەکات بە پتەوترکردنی بنەماکانی یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەم نیشتمانەدا.

هیواخوازین ئەم بۆنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەهێزتر بوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان گشت پێکهاتەکانی وڵاتەکەمان.

د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ ئاداری ٢٠٢٢

error: Content is protected !!
Scroll to Top