KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییان

پەیامى-حکومەتى-هەرێمى-کوردستان-بە-بۆنەى-ھاتنەوەی-سەری-ساڵی-ئێزدییان

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەى ھاتنەوەی سەرى ساڵى نوێى ئیزیدی، کە یەکێکە لە جەژنە دیارەکان و دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە ٢٠ى نیسان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ئیزیدییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
لە ماوەى ڕابردوو دا و لە ئەنجامى هێرشى تیرۆریستانی داعش، گەلى کوردستان بە گشتى و ئێزیدییەکان بەتایبەتى تووشى کارەساتى زۆر گەورە بوون کە بەهۆیەوە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون و سەدان کەسیش دەستبەسەر کران و ڕفێنران.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت بە پێی ئەو توانایەی کە لەبەردەستی دایە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان جێبەجێ بکات، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی تیرۆرستانی داعشەوە تووشی وێرانکاری ھاتوون بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ شنگال و دەورووبەری و دەرچوونی تەواوی ئەو ھێزە چەکدارە نایاساییانەی کە لەو ناوچەیەن، رێخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی ناوچەکە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەرانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە، لەو پێناوەشدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کاری جدی دەکەین و ھەماھەنگی باشیش لەو بوارەدا ھەیە.

د.جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
١٩ی نیسانى ٢٠٢٢

error: Content is protected !!
Scroll to Top