KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

وەزیری-سامانە-سروشتییەکانی-حکومەتی-ھەرێمی-کوردستان-بە-وەکالەت-دەستبەکاربوو

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، ڕاسپێردرا بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم رایی بکات.

لە مەراسیمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد، بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.

هەر لە مەراسیمەکەدا د ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکاکەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top