KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

وڵاتانی کەنداو داواى پەتاتەى هەرێمی کوردستان دەکەن

وڵاتانی-کەنداو-داواى-پەتاتەى-هەرێمی-کوردستان-دەکەن

وڵاتانی کەنداو داواى پەتاتەى هەرێمی کوردستان دەکەن

پرۆسەى بەهێزکردنی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوه‌ بینیوە و یەکێک لە ئاماژەکانی سەرکەوتنی ئەو بوارەش، ڕەزامەندی و خواستی وڵاتانی دەرەوەیە لەسەر پەتاتەى کوردستان، لە پێشیانەوەش وڵاتانی کەنداو دێن.
دوای ئەوەى ٣٠٠ تۆن پەتاتەی جووتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ئیمارات بەڕێ کرا و خواستی زۆرى لەسەر بوو، ئێستا ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆنی دیکەی پەتاتە بۆ وڵاتانی کەنداو دەکرێت، ئەمەش لەسەر داخوازیی ئەو کۆمپانیایانەیە کە لەو وڵاتانەدا کار لەسەر بەپیشەسازییکردنی پەتاتە وەکوو فینگەر و چپس دەکەن.
بە هۆی پاڵپشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە جووتیارانی پەتاتە، پێشبینی دەکرێ هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ٦٠٠ هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و ١٥٠ هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەم بهێنێت.
یەکێکی دیکە لەو هاندانە کشتوکاڵییانەی گیراوەتە بەر، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەتاتەى دەرەوەیە، بە هۆى ئەوەى ئێستا لە کوردستان وەرزی ڕنینەوەى پەتاتەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top