KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

هەموو شەقام و کۆڵانەکانی شارى زاخۆ قیرتاو دەکرێن

هەموو-شەقام-و-کۆڵانەکانی-شارى-زاخۆ-قیرتاو-دەکرێن

هەموو شەقام و کۆڵانەکانی شارى زاخۆ قیرتاو دەکرێن

پرۆژەکانی ڕێگەوبان لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامییان هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، پرۆژەى قیرتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی شارى زاخۆ دەستی پێ کردووە.
ئەم پڕۆژەیە کە بەشێکی لێ جێبەجێ کراوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە کار و تێچووەکەی نزیکەی ٢٢ ملیار دینارە.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بەم هەنگاوەی ئیدارەی شارەکە بە قیرتاوکردنی گەڕەکەکانیان دڵخۆشن و سوپاسی حکومەت دەکەن.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی زاخۆ کە لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبێت، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “ئێمە سوپاسى حکومەت دەکەین، کە شەقامەکانمان بۆ قیرتاو دەکات و سەرلەنوێ بە بۆڕی ئاومان بۆ ڕادەکێشن و تۆڕەکانی ئاومان بۆ نوێ دەکەنەوە.”
هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: “لەو ناوچەیە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی ئاوەدانی دراوە، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە هەموو گەڕەکەکانی زاخۆ پرۆژەکان بەردەوام دەکات و یەک بە یەک شەقامەکان ئاوادانی دەکەنەوە.”
کارەکانی قیرتاوکردنی ئەو گەڕەکانە لە لایەن کارمەندانی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن و هەلی کاریان بۆ زیاتر لە ٦٠٠ کەس ڕەخساندووە.
دانیشتوویەکی دیکەى زاخۆ، ڕایگەیاند: “زۆر سوپاسى حکومەتی هەرێم دەکەین کە بە فراوانی گەڕەکەکانی زاخۆ قیرتاو دەکات، ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و هەموو شەقامەکان قیرتاو دەکەن؛ بۆی زاخۆی ئێستا وەکوو زاخۆى جاران نییە.”
کابینەی نۆیەم پابەندە بە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top