KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

نۆیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

نۆیەمین-پێشانگەی-نێودەوڵەتی-بۆ-ئۆتۆمبێل-لە-هەولێر-بەڕێوە-دەچێت

نۆیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

نۆیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ پارچەی یەدەگ و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکانی، بە بەشداریی ١٢٠ کۆمپانیا لە بەڕێوەچووندایە.

پێشانگەکە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە؛ ھەشت کۆمپانیای گەورەی ئۆتۆمبێل بەشدارییان تیادا کردووە و ١١ جۆر ئوتۆمبێلیان نمایش کردووە. لە پێشانگاکەدا، چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها بە تایبەتمەندیی جیاواز خراونەتە ڕوو.

چیا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی فرۆشتنی بەرهەم لە کۆمپانیای تۆیۆتای عێراقی، لەمبارەیەوە دەڵێت: “لە ٢٠١٦ ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتای عێراقەوە بۆ بازاڕی هەرێم و عێراق دابین کراوە”.
“ئامانجمان لە هێنانی ئەم جۆرە ئوتومبێلانەش، پاراستن و دابینکردنی ژینگەیەکی پاکە بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەم ئوتۆمبێلانە هەشت ساڵ دڵنیاییان لەگەڵە؛ هەروەها دوو تا پێنج ساڵ، خزمەتگوزاریی خۆڕاییشی لەگەڵە”.

هێمن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٦٥ هەزار کەس سەردانی ئەم پێشانگایەیان کردووە؛ لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، زیاتر لە ٣٠٠ گرێبەست لەم پێشانگایە کراوە؛ کە تایبەت بوون بە پارچەی یەدەگ و ئوتۆمبیل و پێداویستییەکانی”.

پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆ تاکوو حەوتی ئێوارە کراوەیە؛ جگە لە جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، ھاوکات پارچە و کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلیش نمایش کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top