KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌ گه‌ل وه‌زیری كۆچبه‌راندا له‌ كه‌یسی كورده‌ ‏فه‌یلیه‌كانی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی ئوسترالیاى كۆلیه‌وه‌

لە پیش نیوەرۆی رۆژی پینجشەممەی ریكەوتی 30 ی ئەیلوولی2010 دا و لە كانبرای پایتەخت بەریز هەڤال عەزیز نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە ئوسترالیا چاوی كەوت بە بەریز كریس باون وەزیری كۆچبەرانی ئوسترالیا و دواییش لە گەل خانم جولیا بیشیپ جیگری سەرۆكی ئۆپۆزیسیۆنی ئوسترالیا و وەزیری سیبەری دەرەوەو بازرگانی.
.
لە كۆبونەوە كەیەدا لە گەل بەریز كریس باون بەریز نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان تیشكی خستە سەر باری ناخۆش و ئالۆزی ژمارەیەك لە برایانی كوردی فەیلی كە گەیشتوونەتە خاكی ئوسترالیا بەلام لە كامپی دەسبەسەكردنی پەنابەراندا ژیان بەسەر دەبەن و ، چاوەروانی ئاكامی  كەیسەكانیان دەكەن و ، تووشی گرفتی ئەوەبوون كە هیچ دۆكیۆمینتیكی یاساییان پی نیە ، بەریز هەڤال عەزیز ئەوەی بۆ وەزیری كۆچبەرانی ئوسترالیا روون كردەوە كە ئەو كوردە فەیلیانە راست دەكەن كە بە لیكۆلەرەوەكان دەلین ئیمە هیچ دۆكیومینتیكمان نیە ، چونكە رژیمی دیكتاتۆری پیشووی عیراق هیچ دۆكیۆمینتیكی پی نەهیشتون و لە كاتی خۆیدا هەمووی لی داگیر كردن ومال و مولكیشیانی بە تالان بردوو و هیچیان نەماوە .  بەریز نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە ئوسترالیا  بە وەزیری كۆچبەری ئوسترالی راگەیاند كە كوشتن و راگواستنەوەو دەركردنی دەیان هەزار كوردی فەیلی لە هەشتاكانی سەدەی رابوردوودا بەشیك بوو لە بەرنامەیەكی رەگەزپەرستانەی رژیمی دیكتاتۆری لەناوچوو كە بۆ جینوسایدكردن و ئەنفالكردنی نەتەوەی كورد هۆنیبوویەوە. بەریز هەڤال عەزیز ئامادەیی ئۆفیسی حكومەتی هەریمی كوردستانی پیشان دا هاوكاری وەزارەتی كۆچبەرانی ئوسترالیا بكا و ئەو دۆكیۆمینتانە بخاتە بەردەمیان كە دەردەخا چۆن رژیمی  پیشوو بە شیوەیەكی زۆر  رەگەزپەرستانە لە گەل گەلی كوردو بە تایبەتیش لە گەل كوردە فەیلیەكاندا جولاوەتەوەو چۆن دەستی بەسەر هەموو دۆكیۆمینتەكانیاندا گرت. و ، هیوای خواست كە میكانیزمیك دابریژری بۆ ئەوەی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان بتوانی لە كەمكردنەوەی ئازاری ئەو پەناهەندە كوردە فەیلیانە یارمەتی بدا و هاوكاری گونجاوی خۆی پیشكەش بكا بۆ روونكردنەوەی راستیی كەیسەكانیان.
لە بەشیكی تری كۆبوونەوەكەدا بەریز هەڤال عەزیز بە باشی زانی ئوسترالیا كار لەسەر كردنەوەی كونسولخانەی خۆی لە هەولیر بكات و وتی ژمارەی هاولاتیانی كورد لە ئوسترالیا روو لە زیاد بوونە و ، نەوەیەكی ئەم كۆمیونیتیە لە ئوسترالیا لە دایك بوون و ، ژن وژنخوازی  و، وبازرگانی وسەفەری سەرلیدانی كەس و كار ئەمانەش روو لە زیاد بووندان و ،مەسەلەی ڤیزە وەرگرتن بۆ هاتنە ئوسترالیا ئەمەش هاولاتیانی كوردی تووشی سەریشەیەكی زۆر كردوە ، گشت ئەم هۆیانە وا دەكەن كە دەبی ئیدارەیكی باش بۆ ئەم پەیوەندیانە دەستەبەر بكری ،  جگە لەمانەش باری ئارامی كوردستان وای كردوە كە پەیوەندیە ئابووریەكانیش بەرەو هەلكشان بچن بۆیە بوونی كونسولخانەیەك لە هەولیری پایتەختی هەریمی كوردستان بە كاریكی گرنگ و پیویست دەزانین.

لە پاشدا بەریز كریس باون وەزیری كۆچبەرانی ئوسترالیا خۆشحالی خۆی بۆ سەردان و وتەكانی نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان پیشان داو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كاروبارەكانیدا و ، لەبارەی وەزعی كوردانی فەیلی  نیو كەمپەكانی دەسبەسەركردنی پەنابەراندا وتی لە پیشنیاری نوینەرایەتی حكومەتی كوردستان دەكۆلینەوەو بە شتیكی باشی دەزانین و بە گرنگیشەوە مەسەلەی میژووی نەهامەتی پەنابەرانی كوردی فەیلی وەردەگرین. هەروەها دەربارەی كردنەوەی كونسولخانەی ئوسترالیا لە هەولیر وتی : ئەم پیشنیارە پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوە هەیەو بیروراكانتان دەگەیەنینە جیی پەیوەندیدار.
دواجار لە گەل خانم جولیا بیشیپ جیگری سەرۆكی ئۆپۆزیسیۆنی ئوسترالیا و وەزیری سیبەری دەرەوەو بازرگانییدا كۆبوەوە و، لە چەند تەوەریك كۆلینەوە كە یەكەمیان وەزعی عیراق بە گشتی و ململانیی دامەزراندنی حكومەتی نویی عیراق بوو ، دوەمیشیان  دەربارەی رۆلی كورد بوو لەو بارەیەوە بۆ ئیستاو  لە ئایندەشدا ، هەروەها لە تەوەریكی تردا بەریز هەڤال عەزیز نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان باسی گرنگی سەرژمیری گشتی دانیشتوانی كرد و پیداگرتنی لایەنی كوردستانی راگەیاند لە سەر ئەوەی كە پیویستە چی تر دوانەخری و لە كاتی دیاریكراودا جی بە جی بكری و ، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەندی كاروباری تری پەیوەست بە ئوسترالیاو كوردستان كرا و ، خانم جولیا سەردانەكەی نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان و تیروانینەكانی بەرز هەلسەنگاند و ئەویش بتەوكردنی پەیوەندیەكانی نیوان ئوسترالیاو عیراق و هەریمی كوردستانی بە گرنگ لە قەلەم دا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top