KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەو زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە

مەسرور-بارزانی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-دوێنێ-شەو-زنجیرە-تویتێکی-بە-زمانی-ئینگلیزی-دەربارەی-هێرشەکەی-پاریس-بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەو زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێنینەوە.
باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
گەلی فەرەنسا چەندین جار پشتیوانی ئێمەی کردووە. ئێمە زۆر شتی هاوبەشمان هەیە؛ ئێمە بەیەکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە و میوانداری ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی توندوتیژی و شەڕەوە ئاوارە بوون. ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییەی لە نێوانماندا هەیە، زۆر لە ئەجێندای ڕقاوی ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەهێزترە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top