KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

مه‌سرور بارزانی: دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌

مه‌سرور-بارزانی:-دوو-پیلانی-تیرۆریستی-داعش-له‌-هه‌ولێر-پووچه‌ڵ-كرانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی: دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دژە تیرۆری کوردستان دوو پیلانی تیرۆریستی داعشیان له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ کردەوە کە بڕیار بوو له ماوەی‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا ئەنجامیان بدەن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیێنێت:”دژه‌ تیرۆری ئێمه‌ توانیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی دوو پیلانی داعش له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ بڕیار بوو له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ كاری تیرۆریستی بكه‌ن. چوار ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كران، كه‌ دووانیان له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردبوو.”
له‌ تویتەکەدا، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی:”ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌و كاره‌ ناوازانەی ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان و پەکخستنی تیرۆری جیهانی ئەنجامی دەدەن. بەناوی حکومەتەوە سوپاسیان دەکەم بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەکانیان.”

error: Content is protected !!
Scroll to Top