KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە ٥٠٠ ملیار دینار لە بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە خەرج دەکرێت

لە-هەرێمی-کوردستان-ساڵانە-٥٠٠-ملیار-دینار-لە-بەرهەمهێنانی-ئاوی-خواردنەوە-خەرج-دەکرێت

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە ٥٠٠ ملیار دینار لە بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە خەرج دەکرێت

پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک لە هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژێکدا ٣ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بە پێوەرى جیهانی بەرهەم دێنن و لە ڕێگەى پرۆژە جیاجیاکانەوە دەگەیەنرێتە ماڵان.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “توانای بەرهەمهێنانی پرۆژە و بیرەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوە؛ ئەوەش لە وەرزێک بۆ وەرزێکی تر دەگۆڕێت. ئەو ئاوەی بەرهەم دێت لە بیرەکان و پرۆژەکان و کانییەکان هەر هەمووی دوای پشکنین و دڵنیابووەنەوە، بە گوێرەی ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ستانداردی عێراقی بۆ ئاوی خواردنەوە بەکار دێت.”
ئاری ئەحمەد دەشڵێت: ”پرسی پاککردنەوەى ئاو پرسێکی فیزیایی و کیمیاییە، زیاتر لە ١٠ پشکنینی کیمیایی و ٤ پشکنینی فیزیایی و ٣ پشکنینی بایۆلۆجی بۆ دەکرێت. تێچووی ئەم پرۆسەیە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ساڵانە ٥٠٠ ملیار دینارە.”
هیوا عەبدولرەزاق، سەرپەرشتیاری ئاوی ئیفرازی سێ ڕایگەیاند: ”سەبارەت بە پاککردنەوەى ئاو لە پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ کە سەرچاوەکەى زێی گەورەیە، بە ٥ قۆناغ ئاوەکە پاک دەکرێتەوە. لە ڕووبارەکە وەردەگیرێت و بە چەند پەمپێکی گەورە ئاوەکان دەهێنرێنە ناو پرۆژەکە و لەوێوە بە ٥ پرۆسە کاری لەسەر دەکرێت، تا بۆ هاووڵاتییان دەنێردرێت.”
سەرپەرشتیاری ئاوی ئیفرازی سێ هێمای بۆ ئەوەش کرد، لە پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ هیچ کێشەیەک نییە و ئەو ئاوەی کە پاکیش دەکرێتەوە، بە گوێرەی ستانداردی جیهانییە.”
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٣، لە جیهاندا نزیکەى ٢ ملیار کەس کێشەى دەستڕاگەیشتن بە ئاوى خواردنەوەیان هەیە، ئەم دیاردەیەش لەگەڵ زیادبوونی دانیشتووان و وشکەساڵی زیاتر بووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاو و گەیاندنی ئاوی پاک بە هاووڵاتییان، سیاسەتی گەشەپێدانی پرۆژە ئاوییەکانی لەسەر بنەماى زانستی گرتووەتە بەر.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top