KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

لە نەورۆزدا چوونی ماتۆرسکیل و بارهەڵگری گەورە بۆ سەیرانگاکانی هەولێر قەدەغە کرا

لە-نەورۆزدا-چوونی-ماتۆرسکیل-و-بارهەڵگری-گەورە-بۆ-سەیرانگاکانی-هەولێر-قەدەغە-کرا

لە نەورۆزدا چوونی ماتۆرسکیل و بارهەڵگری گەورە بۆ سەیرانگاکانی هەولێر قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، بۆ بەڕێوەبردنی سەیرانگاکان و پاراستنی ئاسایشی گەشتیاریان و ئاسانیی هاتوچۆ، کۆمەڵیک ڕێنمایی بۆ ڕۆژانی نەورۆز دەرکردووە. ڕێنماییەکانیش بریتین لە:

1ـ سەرجەم ئەو ڕێگەیانەی کە بۆ سەیرانگاکانی (هەنارە، شێخ توراب، دەربەند،کەسنەزان، بێستانە، زورگەکانی مەخموور، خەبات) دەچن، بۆ هاتوچوون کراوە دەبن، هیچ ڕێگەیەک داناخرێت و ناکرێتە یەک ساید.

2ـ بە درێژاییی ئەو ڕێگایانەی بۆ سەیرانگاکان دەچن، ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ بڵاوەیان پێ دەکرێت بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕێگەگرتن لە هەر سەرپێچییەک کە ببێتە هۆی خنکانی ڕێگەکان.

3ـ هاتوچۆکردنی هەر بارهەڵگرێک کە کێشی هەڵگرتنی سەرووی 8 تەن بێت قەدەغە دەکرێت، لە کاتژمێر6ی بەیانییەوە، تاکوو درەنگانی شەو و ئاساییبوونەوەی ڕێگەکان.

4ـ بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام لە سەیرانگەکان، بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆکردنی ماتۆرسکیلی دوو تایە بۆ سەیرانگەکان  قەدەغە دەکرێت، تەنیا ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆرسکیلی سێ تایە دەدرێت.

5ـ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن مەینۆشانەوە، لە سەرجەم ڕێگەکان بەتایبەتی لە کاتی گەڕانەوە لە سەیرانگەکان، مەفرەزە بۆ پشکنینی مەینۆشان  دادەنرێت؛ هەر شۆفێرێک گومانی مەینۆشی لێ بکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت.

6ـ بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆییکردن و پێشبڕکێ کردن لە هەر شوێنێک، کامیرەی چاودێریی تیژڕۆیی دادەنرێت.

7ـ هێڵی گەرمی هاتوچۆ (440)، بە درێژاییی کات کراوە دەبێت و لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبێت بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو.

8ـ لە ڕێگەی ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر له‌سه‌ر شه‌پۆلی (FM.91.1) بەردەوام زانیاری لە سەر دۆخی ڕێگەکان لەگەڵ ڕێنمایی بڵاو دەکرێتەوە.

 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى

٢٠ى ئادارى ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top