KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

لە ساڵی 2023 نزیكەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاك كراوەتەوە

لە-ساڵی-2023-نزیكەی-سێ-ملیۆن-مەتر-دووجا-زەوی-لە-مین-و-تەقەمەنی-پاك-كراوەتەوە

لە ساڵی 2023 نزیكەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاك كراوەتەوە

بەپێی ئامارەكانی دەزگای گشتیی كاروباری مین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٢ ملیۆن و ٨٠٣ هەزار و ٣٢٦ مەتر دووجا خاك لە مین و تەقەمەنی پاك كراوەتەوە.
دەزگای گشتیی كاروباری مین ڕایگەیاند: “بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، ڕووبەری پاککردنەوەی زه‌وى له‌ مین و تەقەمەنی زیادی کردووە و به‌ هه‌زاران مین و تەقەمەنیش لەناوبراون‌.”
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لەمساڵدا بە هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی مینلابه‌ری دەزگای مین و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، توانراوە ٢ ملیۆن و ٨٠٣ هەزار و ٣٢٦ مەتر دووجا خاك لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە کە ٣٣ کێڵگە مین و ١١ شەڕگە بوون، دوای پاککردنەوەشیان، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و ئێستا دەتوانرێت بۆ کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پرۆژەی ئابووری به‌کاربهێنرێـن و هیچ مەترسییەکیان نییە.”
لەو پرۆسەیەدا ٣ هەزار و ٨٤٩ مینی دژەکەسی و مینی دژەتانک و زیاتر لە ٦ هەزار و ٢٨٤ پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقیو پووچەڵ كراونەته‌وە.
ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاریی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ملیۆنان مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنییەكانی پاشماوەی جەنگ پاك دەكاتەوە و بۆ ژیان و كشتوكاڵكردن ئامادەیان دەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top