KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

كونسوڵگەریی ئەمەریكا لە هەولێر: بە كەمبوونەوەی پێشێلكاری بەرانبەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی خۆشحاڵین

كونسوڵگەریی-ئەمەریكا-لە-هەولێر:-بە-كەمبوونەوەی-پێشێلكاری-بەرانبەر-ئازادیی-ڕۆژنامەوانی-خۆشحاڵین

كونسوڵگەریی ئەمەریكا لە هەولێر: بە كەمبوونەوەی پێشێلكاری بەرانبەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی خۆشحاڵین

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە ڕێگەی كونسوڵگەریی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، “خۆشحاڵین بە كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان لە بواری ئازادیی ڕاگەیاندندا.”
لە پەیامێكدا كە لە چوارچێوەی سەردانی ستافی كوسنوڵگەریی ئەمەریكا بۆ چەند كەناڵ و دەزگەیەكی میدیایی لە ناو هەرێمی كوردستان بڵاو بووەتەوە، هاتووە:”ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن، بەبێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و جیکاری لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی”.
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، حكومەتی هەرێم بە باوەڕبوون بە بنەما نێودەوڵەتییەكان و ئازادییە ڕۆژنامەوانییەكان، هەوڵی داوە ئەوپەڕی ئازادیی ڕاگەیاندن هەبێت و گیانی ڕۆژنامەنووسان پارێزراو بێت؛ تاكوو لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان، ئازادی و شەفافییەت بەرەوپێش بچێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top