KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی-بارانبارین-هەرێمی-کوردستان-دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە و سبەى سێشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمییش دادەبەزن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٣، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێتەوە؛ لە ئێوارەدا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لێزمەباران دەبارێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (٩ـی نیسان) لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک بە ٤-٥ نزم دەبنەوە. لەڕووی خێراییی باوە، ١٠-٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرکدا دەبێت، هەندێ جاریش بۆ زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر خێراتر دەبێت.

سبەی سێشەممە، ١١ـی نیسانی ٢٠٢٣، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەوری تەواو لەگەڵ نمەباران دەبێت. تاو نا تاو باران و بروسکە دەبێت. لە شەودا دابارین لە زۆربەی ناوچەکاندا زیاد دەکات؛ پلەکانی گەرما بە ٤-٥ پلە بەراورد بە ڕۆژى دووشەممە نزمتر دەبنەوە، خێراییی با بە ١٠-٢٠ کیلۆمەتر لەسەر کاتژمێرێک لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ١٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٩ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٦ پلەى سیلیزى

 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى

١٠ى نیسانی ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top