KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی وەرزشی عەرەبی كرد

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-پێشوازی-لە-شاندێکی-باڵای-یەکێتی-وەرزشی-عەرەبی-كرد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی وەرزشی عەرەبی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی وەرزشی عەرەبی کرد کە پێکھاتبوون لە ، د.عبدالهادی ئەلشەیب، سەرۆکی یەکێتی عەرەبی و کوێتی بۆ تۆپی بالە ، جیهاد عیسا، جێگری سەرۆکی یەکێتی عەرەبی و ئوردنی بۆ تۆپی بالە ، عەلی حەیدەر خەلیفە ،ئەندامی ئەندامی یەکێتی عەرەبی و لوبنانی بۆ تۆپی بالە ، جەمیل عەزیز ئەلعەبادی،سەرۆکی یەکێتی عیراقی بۆ تۆپی بالە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بەرەوپێشچوونی وەرزش لە ھەرێمی کوردستان و بایەخدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بواری وەرزش و بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکان لەسەر ئاستی یەکێتی وەرزشی عەرەبی لە شاری ھەولێر ئاڵوگۆر کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی پەیامی وەرزش کرایەوە، کە ھەڵگری پەیامی مرۆڤایەتییە، بە بوارێکی گرنگ زانرایەوە بۆ ئاشانابوونی گەلان بە یەکترو گرنگیدانی زیاتر بە ھەماھەنگی لە بواری وەرزش و پێشخستنی بوارەکە لەگەڵ شاندی میوان جەختی لێکرایەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top