KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەرە گشتییەکانی پلاندانان و یاسایی و ئەندازەیی لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-بەرێوەبەرە-گشتییەکانی-پلاندانان-و-یاسایی-و-ئەندازەیی-لە-سەرجەم-وەزارەت-و-دەستەکانی-حکومەتی-ھەرێم-کۆبووەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەرە گشتییەکانی پلاندانان و یاسایی و ئەندازەیی لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە بەسەرپەرشتی د. ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، بە ئامادەبوونی عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ھەرێم ، لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی، پلاندانان و یاسایی و ئەندازەیی، سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، سوپاسی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی کرد، پێی راگەیاندن ،کە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی خەڵکی کوردستان ئەولەویەتی کاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە .

ھەر لە کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تیشکی خستە سەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ زوو ڕایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم، ئەویش لەپێناو کەمکردنەوەو بنبڕکردنی ڕۆتینی کارگێڕی ،کارئاسانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لەوە کردەوە ، کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لەسەر ئاستی وەزارەت و دەستەکانی ھەرێمی کوردستان ، تەواوی دەسەڵاتەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان کە پێیان دراوە بخەنە خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان، تاکو مامەڵەی ھاووڵاتیان خێراتر ڕایبکرێت و ڕۆتین نەمێنێت.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە سەرۆکی دیوان بە بەڕێوبەرە گشتییەکانی پلاندانان و دەستەکانی ھەرێمی ڕاگەیاند ، کە بە پێی نوێترین پێوەر و ستانداردی زانستی کار لەسەر ڕێکخستنی پلانی وەزارەت و دەستەکان بکرێت، بە شێوەیەک پێشخستنی کارەکان و نوێکردنەوەی میکانیزمی کارکردن ببێتە پێشینەی کارەکانیان.

بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو.

error: Content is protected !!
Scroll to Top