KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-وەزیری-کشتوکاڵ-و-سەرچاوەکانی-ئاو-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن خاتوو بێگەرد تاڵەبانی ، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

سەرەتا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد و ئاماژەی بە پێداویستییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، بەردەوامی پاڵپشتی و ھەماھەنگی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بە پێویست زانی، بۆ ئەم مەبەستە تیشکی خستە سەر بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتییەکان بەپێی یاسا بەرکارەکان و لە پێناو نەھێشتنی ڕۆتین و خێراترکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا.

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە، سەرۆک دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،تیشکی خستە سەر پرسی سەرچاوەکانی ئاو ، گرنگیدان بەو پرسەو تەحەدیاتەکانی بەردەم ئەو سەرچاوە گرنگە لە داھاتوودا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم پرسە ، دانانی پلان و ئامادەکردنی راپۆرت بۆ ئەم مەبەستە تاوتوێ کران، پرسی بەنداوەکان و جێبەجێکردن و بەدواداچوون لەبارەی کارەکانی دروستکردنی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاو ، ھەروەھا پرسی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و توێژینەوە و پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان و پاڵپشتیکردنی جوتیاران و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان بە گرنگ زانرا.

ڕاسپاردنی تیمێک بۆ پرسی ئاسایشی خۆراک، پرسی لێدانی بیری مۆدێرن و ئەنجامدانی ڕووپێوێکی گشتگیر بۆ پرسی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆبونەوەکە جەختیان لێ کرایەوە ، سەرۆکی دیوان پالپشتی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ پرسی بەنداوەکان دەربڕی، پرسی دارستانە دەستکردەکان و پاراستنیان لە لەناوچوون و بابەتی باخ و پاوان ، کردنەوەی خولی ڕێنمایی کشتوکاڵی تەوەرێکی تری کۆبوونەوکە بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top